بارسێلۆنا دوو گرێبەستی گرنگی ئەو زستانە ڕادەگەیەنێت

0

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا تەواوکردنی دوو گرێبەستی گرنگی ئەو زستانە بۆ هەودارانی ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوەتەوە کە بارسێلۆنا قۆناغی زۆر باشی بڕیوە بۆ ئەوەی گرێبەستی (ئەدریان ڕابیۆ )ی ناوەڕستکاری پاریس سان جێرمان و (جان کلیبر تۆبیدۆ)ی بەرگریکاری یانەی تۆلۆزی فەرەنسی یەکلایی بکاتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکەش بارسا دەیەوێت بە کەمترین پارە ئەو یاریزان . بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو توانی (مۆریلۆ) لە یانەی ڤالەنسیا بۆ یانەکە بگوازێتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا بە هۆی پێکانی چەند یاریزانێکی سەرەکی و پێویستی یانەکە بە یاریزانی تازە بۆ ئەوەی ڕکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکات، هەوڵ دەدات بە چەند گرێبەستێکی دیکە ریزەکانی تۆکمە بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.