وادەی واژۆکردنی گرێبەستی ئیبڕاهیم دیاز لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیەنرا

0

وا دیارە هاتنی (ئیبڕاهیم دیاز)ی ئەستێرەی لازی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەبێتە ڕاستی و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کارەکانی ئەو گرێبەستە کۆتایی پێ دێت.

بەرنامەی (ئیل تشێرنگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە دیازلە نێوان ڕۆژانی 5-8 ئەم مانگە دەگاتە پایتەختی ئیسپانیا بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید واژۆ بکات و پێشکەش بە میدیاکان بکرێت، بەگوێرەی هەواڵەکە گرێبەستی دیاز بە 15 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێ هاتوە، وێرای ئەوەی مانچێستەر سیتی لە سەرەتادا داوای 20 ملیۆن یۆرۆی کردبوو.

جێی ئاماژە پێکردنە (دیاز) یەکێکە لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی ئەوروپا و چاوەڕێ دەکرێ یاریزانەکە ڕاستەخۆ پەیوەندی بە تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید بکات و لەژێر سەرپەرشتی سانتیاگۆ سۆلاری یاریبکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.