ریال مەدرید دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی ئاگرین دەست بە یارییەکان بکاتەوە

0

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دەیەوێت گۆرانکاریەکی تەواو لە پێکهاتەی یانەکەی بکات و چەندین یاریزان لەم گواستنەوەی بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆ ئەوەی بە پێکهاتەیەکی نوێ و ئاگرین دەست بە یارییەکانی بکاتەوە و دووبارە رکابەری لەسەر نازناوەکان بکات.

رۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بریتانی بلاوی کردووتوە، یانەی ریال مەدرید لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزە، بە پێکهاتەیەکی نوێ دەسەت بەیارییەکانی دەکات و چەندین یاریزانی دیار دەگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەکە لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆشی ئاماژەی بەوە داوە، کارگێری یانەی ریال مەدرید دەیانەوێت ئەستێرەیەک بۆ ریزەکانیان بگوازێتەوە، کە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یانەکە هیچ یاریزانێکی سوپەری نەبووە بۆ ئەوەی لەکاتی تەنگانە رزگاری بکات و ئیدارەی ڵۆس بلانکۆس، ماورۆ ئیکاردی کاپیتانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیان دەستنیشان کردووە، بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان وەک پلان A.

ئکسپرێس بلاوی کردووەتەوە، ئەگەر یانەکە سەرکەوتو نەبوو لە گواستنەوەی ئیکاردی ئەوا هانا بۆ ئیدین هازاردی بەلجیکی و هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەبەن و هۆکاری ئەوەی کە هازارد بلانA نەبووە، یانەی ئیسپانییەکە بۆ گرانی نرخی ئەو یاریزانەی گەراندووەتەوە و تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و یاریزانی یانەی لای پزیک، بلانC ریال مەدرید دەبێت.

ریال مەدرید، هەرچەندە توانی جامی جیهانی یانەکان بەدەست بێنیت، بەلام لەم وەرزە ئاستی وەک پێویست نییە و دوای کریسیانۆ رۆناڵدۆ یانەی بەبێ یاریزانێکی سوپەر دەناڵێنێت، بەلام تاوەکو ئێستا نەی توانیوە هیچ یاریزانێک بگوازێتەو ریزەکانی کە جێگای دۆن بگرێتەوە، هەرچەندە لە سەرەتای وەرز ماریانۆ دیازی گەراندەوە ریزەکانی و ئەم گواستنەوەیەش ئیبراهیم دیازی لە مان ستی گواستەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.