کیلۆر ناڤاس ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید دەکات و لە پرێمەرلیگ نزیک دەبێتەوە

0

 


یاریگا
وا دیارە (کیلۆر ناڤاس)ی گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەموو کاتێک زیاتر لە جێهێشتنی یانەکە نزیک بووەتەوە، یاریزانە کۆستاریکییەکە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان پەیامێکی ناردوە کە تێیدا ئاماژە بە جێهێشتنی ماڵی مەدرید دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (سکای نیوز) ناڤاس دوای ئەوەی پەیامێکی کاریگەری لە پەیجی خۆی لە ئینێستاگرام بڵاوکردوەتەوە و نووسیویەتی ” سوپاس بۆ هەموو شتێک” کە ئەوەش واتای نزیکی وادەی ڕۆیشتنیەتی لە ڕیاڵ مەدرید، گۆڵپارێزە کۆستاریکییەکە بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتە هەواڵێکی میدیاکانی ئیسپانیا گرێبەستێکی لە یانەیەکی پرێمەرلیگ بە بری 14 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی پێگەیشتوە، بەگوێرەی میدیاکانیش ناڤاس بەهۆی فەرامۆش کردنی بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن سۆلاری ڕاهێنەر دوای هاتنی تیپۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی نایەوێت چیتر لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت و دەیەوێت تاقیکردنەوەیەکی تازە ئەنجام بدات.

ئاشکرایە کە ناڤاس لەساڵی 2014 لە یانەی لیڤانتی یەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید کردوە و لە گەڵ مێرەنگی 3 چامپیۆنزلیگ و چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆیی بەدەستهێناوە و رۆڵێکی کاریگەریشی لە سەرکەوتنەکانی ڕیاڵ مەدرید لە چەند ساڵی ڕابردوو هەبووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.