بەوێنە.. چیدیکە مباپێ بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرسام نییە

0

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی لاوی فرەنسی و یانەی پاریس  سانجێرمان، وێنەیەکی لە تۆری کۆمەلایەتی ئینستەگرام بلاو کردووەتە و پیرۆز بایی ساڵی نوێی لە فانەکانی کرد، بەلام ئەوەی جێگای سەرسوورمانە ئەو وێنەیە مباپێ دایناوە وێنەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو هەمان ئەو وێنەیەیە کە مباپێ بە منداڵی لە ژوورەکەی خۆی سەیری وێنەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و پێشتر سەرسامی خۆی بەو یاریزانە پرتوگالییە راگەیناندبوو و کریستیانۆی بە نمونەی بەرزی خۆی دانابوو.

لە وێنەکەدا تەواو گۆرانکاری کراوە  و لە جێگای وێنەکانی کریستیانۆ، مباپێ وێنەکانی خۆی داناوە و بەجۆرێک کە سەرسامە بەخۆی، نەک بە یاریزانێکی تر، ئەو ێنانەی مباپێش کە هەڵواسراون، وێنەکانی ئەو یاریزانەن لەگەڵ دەستکەوتوکانی کە یاریزانەکە بەدەستی هێناوە لە ساڵی رابردوو.

مباپێ، ئێستا تەمەنی 20ساڵە و توانیویەتی چەندین دەستکەوتی تاکە کەسی بەدەست بێنێت، لەوانە باشترین یاریزانی لاو لە مۆندیالی رووسیای 2018 و خەلاتی (کوبا)ی لە لایەن رۆژنامەی فرانس فتبووڵ وەرگرت وەک باشتری یاریزانی یاریزانی لاوی ساڵی 2018 و بووە باشترین چووارەم یاریزانی جیهان، بەهام شێوەش،جگە لەوە مباپێ توانی لەو تەمەنەی خۆی ریکۆردێکی نوێ تۆمار بکات و بووە یەکەم یاریزان لە تەمەنی 20ساڵی زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات کە 70گۆڵە و پێش رۆناڵدۆی دیاردە و مایکڵ ئۆین کەوتەوە.

یاریزانەکەی یانەی پاریس سانجێرمان، لەم سالانەی دوایی توانیویەتی ئاستێکی بەراز پێشکەش بکات و چەندین نازناو لەگەڵ یانەکەی و  هەڵبژاردەکەی بەدەستهێناوە کە دواینیان جامی جیهانی رووسیای 2018بوو، ئێستاش لەگەڵ پاریس سانجێرمان سەرتۆپی خوڵی لیگ وەنی فرەنسیان گروتووە و خۆشی گۆڵکاری خولەکەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.