ئینتەر میلان دەیەوێت ئاڵوگۆری لەگەڵ ریال مەدرید بکات

0

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، دوای ئەوە دەنگۆیانەی کە باس لە پەیوەندی کردنی ئیکاردی بە یانەی ریال مەرید دەکرد، ئێستا دەیەوێت ئاڵۆگۆری لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بکات و سوود لە رۆیشتنی یاریزانەکەی ببینێت.

رۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی بلاوی کردووەتوە، یانەی ئینتەر میلان دەیەوێت ماورۆ ئیکاردی هێرشبەر و کاپیتانی یانەکە بە تۆنی کرۆس ئاڵوگۆربکات و ئەو یاریزانە  ئەڵمانییە بکاتە بەشێک لە گرێبەستەکەی ئیکاردی.

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، دوای ئەوەی رەتی کردبووە کە دەستبەرداری ئیکاردی بێت، بەلام لە ئێستادا یانەی ئیتاڵییەکە دەرگای بە رووی یانەی ریال مەدرید کردووتەوە کە گرێبەست لەگەڵ ئیکاردی بکەن، بەلام ئینتە میلان دەیەوێت تۆنی کرۆس بکاتە بەشێک لە گرێبەستەکە و یاریزانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەمە بۆ یانەی ریال مەدرید کارێکی قورس دەبێت، چونکە یانەی ریال مەدرید دوای دەست بەردار بوونی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پێشوی یانەکەی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس، ئێستا نایەوێت هیچ یاریزانێکی تری لەدەست بدا، بەلکو دەیەوێت جێگای ئەو هێرشبەرە پربکاتەوە، چونکە دوای رۆناڵدۆ یانەکە دەناڵێنت بەبێ  یاریزانێکی سووپەر.

یانەی ریال مەدرید لە وەرزت رابردووەوە، دەیەوێت ماورۆ ئیکاردی بگوازێتەوە یانەکەی، بەلام تاوەکو ئێستا یانەکە نەیتوانیوە ئەم کارە بکات و ئەوەی جێگای سەرسورمانیشبێت، یانەی ئیتاڵییکە چەند جارێکە ویستوویەتی کە لۆکا مۆدریچ بگوازێتەوە ریزەکانی، بەلام ئێستا جیاواز دیەوێت تۆنی کرۆس بگوازێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.