رامۆس ساڵی مێژووی ریال مەدریدی دیاریکرد

0

سێرجیۆ رامۆس. کاپیتانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باشترین ساڵی لە مێژووی یانەی ریال مەدریدی دەستینشان کرد و پێی وایە کە ساڵی 2018 باشترین ساڵ بووە لە مێژووی یانەی ریال مەدرید.

رامۆس، گوتوویەتی دوای بەدەست هێنانی چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی یانەکان، ئێمە بە کاتێکی زۆر باش تێدەپەرین و ئەم ساڵم پێبشترین ساڵ بووە لە مێژووی یانەکە.

یانەی ریال مەدرید ئەم ساڵ بۆ سێیەم جار لە سەریەک، لەسەردەستی زینەدین زێدان، چامپیۆزلیگی بەدەستهێنا و بەرگریکارەکەی مێرەنگی، هیوای خواست کە ساڵی داهاتوو یانەکە چەندین دەستکەوتی تر بەدەست بێنێت و خۆشی لەگەڵ هاندەرانیان بگێرن، بەهەمان شێوەی ساڵانی پێشوو.

دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی کە یانەکە لەسەر دەستی لۆپێتێگی بەدەستی دەهێنا، لە ئێستادا یانەی ریال مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی سانتیاگۆ سۆلاری، کۆتایی بە ساڵی 2018دێنێت و بە کاتێکی باش تێدەپەرێت و یانەکە پێش چەند رۆژێک توانیویەتی نازناوی جامی جیهانی یانەکان بەدەست بێنێت، لەسەر حیسابی یانەی عەینی ئیماراتی و ئێستا یانەکە تارادەیەکی باش ئاستی جێگیرە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.