ڕیاڵ مەدرید بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ڕۆناڵدۆ هەڵبژاردن لە نێوان 5 هێرشبەر دەکات

0

وا دیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشەی هێڵی بەرگری جموجۆڵی گەورە دەستپێدەکات و بە پێی تازەترین هەواڵیش کارگێڕی مێرەنگی 5 ئەستێرەی گەورەی کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی بەلانی کەم یەکیان ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی (as)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتوە کە ئەو پێنج یاریزانەی ریاڵ مەدرید دیاری کردوون بریتین لە ماورۆ ئیکاردی لە (ئینتەرمیلان)ی ئیتاڵی، تیمۆر ڤێرنەر (رید بۆل لایبزیک)ی ئەڵمانی، فیرناندۆ یۆرەنتی (تۆتنهام)ی ئینگلیزی، (پاس دۆست) هێرشبەری هۆڵەندی یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی، لەگەڵ کریستۆف بیانتیک هێرشبەری جەنەوای ئیتالی کە ڕکابەری ڕۆناڵدۆ دەکات لەسەر پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەی ئیتالیا.

جێی ئاماژەپێکردنە، ئەم وەرزە ڕیاڵ مەدرید خراپترین ڕیکۆردی لە ڕووی گۆڵکردن تۆمار کردوە، یانەی شاهانە لە 27 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان 55 گۆڵی تۆمار کردوە، ئەوەش کەمترین ڕێژەیە لە 12 ساڵی ڕابردوودا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.