ئینتەر میلان سزای وەرگرت لەسەر ئەو قسانەی بە کۆڵیبالی گوترا

0

دوای ئەوەی لە یاری رابردووی نێوان ئینتەر میلان و ناپۆڵی، قسەی ناشیا و (رەگەز پەرست) بە بەرگریکاری یانەی ناپۆڵی کالیدۆ کۆڵیبالی گوترا، ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلانی سزادا و یانەکە دەبێت لە نێو یاریگای خۆی بۆ دوو یاری بەبێ هاندەر یارییەکانی ئەنجام بدات .

دوێنێ لە یاری نێوان ئینتەر میلان و ناپۆڵی، قسەی ناشیاو (رەگەز پەرستی) بە کۆڵیبالی گوترا و لە لایەن هاندەرانی ئینتەر میلان بە (مەیمون) ناوبرا، دواتر بە هۆی نارەزایی یاریزانەکە و چەپلە ڵێدانی بۆ ناوبژیوان دوای رووداوەکە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و لە یارییەکە ئینتەر میلان بە گۆڵێک بەسەر یانەی ناپۆڵی سەرکەوت، هەرچەندە راهێنەری ناپۆڵی داوای راگیڕانی یارییەکە دەکرد، بەلام ناوبژیوان بەردەوامی بە یارییەکە دا تاوەکو کۆتایی.

ئەمە یەکەم جار نییە کە لە ئیتاڵیا ئەم وشە نەشیاوانە بە یاریزانانی (رەش ئەسمەر) دەگوترێت و کارڵۆ ئەنشیڵۆتی راهێنەری یانەی ناپۆڵی هۆشداری داوەتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا و لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەم کارە ئەوان یارییەکە ئەنجام نادەن و دێنە دەرەوە، ئەگەر بە دۆراویش دابنرێن.

کۆڵیباڵی رەخنەی زۆری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا گرت و گوتوویەتی کە ئەم شتە لە ئیتاڵیا زۆرە بەلام بەتەنها لە سێریا ئەی ئیتاڵی روونادات و دەبێت رێگری لەمە بکرێت بۆ ئەوەوەی دووبارە نەبێتەوە.

تۆری (F,A,R,E) بلاوی کردوەتەوە کە، فیدراستیۆنی یەکێتی تۆپی ئەوروپا لە رووداوە دەکۆڵیتەوە و چارەسەری رووداوەکە دەکات و ئاگەداریش دەداتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەم دووبارە نەبێتەوە و رەخنەی زۆریشیان لەو ناوبژیوانە هەبووە کە یارییەکەی بەرێوەبردوە، کە نەیتوانیوە یارییەکە کۆنترۆڵ بکات و سەرەرای ئەمەش یاریزانەکەی بە کارتی سوور کردووەتە دەرەوە.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.