کوڕی ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ لەبەر نێیمار و مباپی پاریس جێدەهێڵێت

0

 


ئەستێرەیەکی لاوی یانەی پاریس سان جێرمان کە کوڕی یاریزانێکی پێشووی زۆر ناسراوە بەهۆی نێیمار و مباپی یانەکە بەجێ دەهێڵێت و بە شێوەی خواستن بۆ یانەیەکی دیکە دەڕوات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (سکای نیوز) یاریزان (تیمۆسی ویا) کوڕی یاریزان (جۆرج ویا) ئەستێرەی لیبیری و سەرۆکی ئێستای لیبیریا و باشترین یاریزان لە ساڵی 1995 بڕیاری داوە بەشێوەی خواستن بۆ یانەی سیلتکی سکۆتلەندی بڕوات، بە پێی هەواڵەکە (ویا)ی بچووک کە تەمەنی 18 ساڵە بەهۆی بوونی نێیمار و مباپی و کاڤانی لە هێڵی هێرشبردنی یانەی پاریس ناتوانێت پێگەیەک بۆ خۆی زامن بکات، یاریزانە لاوەکە لە پەیجی خۆی لە ئینێستاگرام سوپاسی بەرپرسانی یانەکەی کردووە و ئاماژەی کردوە کە دوای ئەو تاقیکردنەوە تازەیە بە ئەزموونێکی زیاتر بۆ یانەی پاریس سان جێرمان دەگەڕێتەوە.

تیموسی ویا، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکییە و بۆ هەڵبژاردەی ئەمەریکاش بەم دواییە گۆڵێکی بەرانبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد، لەم وەرڤەدا تا ئێستا تەنها لە 3 یاری لەگەڵ تیپی یەکەمی پاریس سان جێرمان یاری کردووە.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.