بەرپرسێکی یۆڤێنتۆس نهێنییەکانی چۆنیەتی هاتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەکەی ئاشکرادەکات

0

ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە ڕیال مەدریدەوە بۆ یۆڤێنتۆس ڕووداوێکی گرنگی 2018 بوو، بەڵام زۆر لە نهێنییەکانی ئەو ڕووداوە تا ئێستا بەشاراوەیی ماونەتەوە، بەرپرسێکی یانەی یۆڤێنتۆس لە چاوپێکەوتنێکی وەرزشیدا نهێنی تازە ئاشکرا دەکات.

لەم بارەیەوە (فابیۆ باراتیشی) بەڕێوەبەری یانەی یۆڤێنتۆس بە ماڵپەڕی (سکای سپۆرت)ی ئیتاڵی گوت” چیڕۆکی هاتنی ڕۆناڵدۆ لە دیدارێکی من و (خۆرخی مێندێز)ی بریکاری ڕۆناڵدۆ دەستیپێکرد، ئەو کاتە سەرقاڵی گرێبەستی هاتنی (جواو کانسیلۆ)بووین و قسەمان لەسەر ئەوە دەکرد، ئەو کات (مێندێز) پێی گوتم ” باوەڕ دەکەی کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ خەز دەکات بێتە یۆڤێنتۆس و یاری بۆ یانەکە بکات”، لە وەڵامدا باراتیشی دەلێت بە مێندێزم گوت” باوەڕ دەکەم بەڵام پێم وایە ئەو کارە زۆر قورسە و هیچ بەردەست نییە تا بەڕاستی ئەنجامی بدەین”، بەڕێوەبەری یانەی یۆڤی لە درێژەی قسەکانی دەڵێت ” ئەوەی لا ئێمە قورس بوو لای ڕۆنالدۆ ئاسان بوو، لەبەر ئەوەی ئەوە خوسات خۆی بوو، کارەکان بەخێرایی ڕۆیشتن، ئەو زۆر ڕاست و دروست بوو لەو بارەیەوە، ئەو دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر لیڤەرپوول بڕیاری کۆتایی خۆی دابوو”.

بەرپرسەکەی یۆڤێنتۆس دەڵێت ” کاتێک دڵنیا بووم کە ڕۆناڵدۆ یانەکەمانی وەک وێستگەی داهاتووی خۆی هەڵبژاردووە، پەیوەندیم بەسەرۆکی یانەکە کرد و پێم گوت ڕۆنالدۆ ئامادەیە بۆ یۆڤێنۆتس یاری بکات، ئەو کات سەرۆک پێی گوتم مۆڵەتێکی یەک دوو ڕۆژیم پێ بدە و وەلامت دەدەمەوە، دواتر پاش 3 کاتژمێر سەرۆک پەیوەندی پێوە کردم و گوتی هەر ئێستا گرێبەست ئامادە بکەن و هەموو ئامادەکارییەکانیش ئەنجام بدەن، ئەو کات شتەکان بەرەو کۆتایی رۆیشت، ئەوەی کارەکەی سەرکەوتوو کرد، خواستی ڕۆناڵدۆ بوو، کە دەیوسیت ئەو کارە جێبەجێ بکرێت.

ئاشکرایە کە رۆنالدۆ لە هاوینی ئەمساڵ بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کردوە و ئێستاش لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.