کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 5 ڕیکۆردی نایاب ماڵئاوایی لە ساڵی 2018 دەکات

0

گومان لەوەدا نییە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم ساڵدا وەکو پیشەی هەمیشەیی چەندین ڕیکۆردی گرنگی تۆمار کردوە، بەڵام با بزانین گرنگترین 5 ڕیکۆردی ئەو یاریزانە لەمساڵدا چین؟.

1-یەکەمین ڕیکۆردی ڕۆناڵدۆ ئەوەیە کە لەگەڵ ڕۆیشتنی بۆ یۆڤێنتۆس بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ، ڕۆناڵدۆ بوو بە خاوەن گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی سێریا A دوای ئەوەی ڕیکۆردی گۆنزالۆ هیگواینی شکاند کە پێشتر بە 90 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلی ڕووی لە یۆڤێنتۆس کردبوو.
2- رۆناڵدۆ لەگەڵ رۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید بە تۆمار کردنی 450 گۆڵ بۆ مێرەنگی توانی وەک گۆڵکاری مێژوویی ڕیاڵ مەدرید ناوی خۆی لە لیستی باشترین گۆڵکارانی یانەکە تۆمار بکات.
3- لەگەڵ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ زێدانی ڕاهێنەر توانی ببێتە یەکەمین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ کەبتوانێت 5 چامپیۆنزلیگ بباتەوە، یەکیان لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد و چوار نازناویش لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.
4- لە 2018 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی ببێتە بە تەمەنترین یاریزان لە مێژووی مۆندیالەکان کە بتوانێت هاتریک لە مۆندیال تۆمار بکات، ئەو کاتە رۆناڵدۆ تەمەنی 33 ساڵ و 131 ڕۆژ بوو.
5- ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هاتنی بۆ یۆڤێنتۆس توانی ببێتە باشترین گۆڵکاری یۆڤێنتۆس کە بتوانێت بە کەمترین ژمارەی یاری 10 گۆڵ بۆ یانەکە تۆمار بکات، ڕۆناڵدۆ توانی بە 13 یاری 10 گۆڵ تۆمار بکات، بەمەش ڕیکۆردی (فیلیپۆ ئینزاگی) شکاند، کە پێشتر لە 18 یاری توانیبووی 10 گۆڵ تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.