بەتەمەنترین هاندەری یانەی سەید سادق ژنێکی بەساڵاچووە

عەتیە عەبدولڕەحمان، خانمێکی هاندەر و لایەنگری یانەی تۆپی پێی قەزای سەید سادقە کەلە هەموو یارییەکدا بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە دەچێتە ناو یاریگا و هەر جارەش 100 ئاڵای یانەکە لەگەڵ خۆی دەبات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە (یاریگا) گەیشتوون، خانمێکی بەساڵاچوو یەکێک لە هاندەرە سەرسەختەکانی یانەی سەید سادق کە لە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دایە، لە هەموو یارییەکانی ئەو تیپە لە ناوخۆی سەید سادق ئامادە دەبێت و هاوڕێ لەگەڵ هاندەرکانی دیکە بە شەوقەوە هانی یانەکەی دەدات و لایەنگرێکی تۆپی پێیە.

ئەو خانمە هاندەرە بەساڵاچووە بەناوی عەتیە عەبدولڕەحمان، لەلایەن هاندەران و یاریزانەکانی یانەی سەید سادقەوە، ڕێزیکی تایبەت لەو خانمە دەگرن و بە (دایە عەتیە) بانگی دەکەن. لەم بارەوە عومەر فەتاح، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی سەید سادق بە ( یاریگا سپۆرت)ی ڕاگەیاند” دایە عەتیە لە هەر یارییەکدا بە دەستەکانی خۆی زیاتر لە 100 ئاڵای یانەکە دەدوورێت و دەیباتە ناو یاریگاوە”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر