نێمار باسی یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەکات

 


یاریگا
وێستەگەی داهاتووی نێیمار ماوەیەکە میدیاکانی سەقاڵ کردوە، بە تایبەتی دەنگۆی گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا، گۆڤاری (فۆڕ فۆڕ تو) بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونانە ڕۆیشتنی نێیماری بۆ پرێمەر لیگ بە ئەگەرێکی بەهێز وەسفکردوە.

لەم بارەیەوە گۆڤارەکە باسی وەڵامی نێیمار جۆنیۆر بۆ پرسیارێکی (بنیامین مێندی) یاریزانی مانچێستەر سیتی دەکات، سەبارەت بە ئەگەری یاریکردنی لە پرێمەرلیگ، بەگوێرەی گۆڤارەکەش نێیمار بە مێندی گوتوە ” نازانم سبەی چی ڕوودەدات، بەڵام پێم وایە هەموو یاریزانێکی مەزن پێویستە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە پرێمەرلیگ یاری بکات” هەروەها لەدرێژەی قسەکانیدا بە مێندی گوتوە هیوادارم چێژی زیاتر لە یارییەکانی پرێمەرلیگ وەربگریت، تۆ شایستەی زیاتری، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆت”، لێرەدا دەردەکەوێت کە نێیمار بە پرێمەرلیگ سەرسامە و گەر هەلی بۆ بڕەخسێت.

ئاشکرایە کە بەم دواییە چەندین هەواڵی جۆراوجۆر لەسەر ڕۆیشتنی (نێیمار جۆنیۆر) لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، کە دواترینیان هەواڵی گەڕانەوەیەتی بۆ یانەی بارسێلۆنا بەڵام تا ئەو ساتە هیچ قسەیەکی فەرمی یاریزانە بەڕازیلییەکە نییە کە باس لە جێهێشتنی پاریس سان جێرمان بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر