بەوێنە.. مێسی فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ گەشتەکانی خۆی و خێزانەکەی بە 15 ملیۆن دۆلار کڕیوە

0

لیۆنێل مێسی فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ گەشتەکانی خۆی و خێزانەکەی بە 15 ملیۆن دۆلار کڕیوە.

ماڵپەڕی دۆلابی ئاماریای ئارجێنتینی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی فڕۆكەیەكی تایبەت بەخۆی بە 15 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی كڕیوە، فڕۆكەكە لەجۆری (Gulftream V) لە ساڵی 2004 دروست كراوە، بەڵام مێسی بەهاوكاری چەند ئەندازیارێكی فڕۆكەوانی چەندین گۆڕانكاری لە فڕۆكەكە كردووە، ناوی خۆی بە درێسی ژمارە 10 لەسەر باڵی فرۆكەكە نەخشاندووە، ناوی خێزان و منداڵەكانیشی لەسەر پەیژەکانی فڕۆكەكە نووسیوە.

فڕۆكەكەی مێسی جێگای 16 كەس دەبێتەوە و دوو گەرماو و توالێتی تێدایە، دوو چێشتخانەی بچووکیشی بۆ ئامادەکردنی خواردن تێدایە، بۆ تاقیکردنەوەی فڕۆکەکە وا بڕیارە رۆژی هەینی گەشتی ئەرجەنتینا بكات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.