کلۆپ دان بە دابەزینی ئاستی محەمەد سەڵاحدا دەنێت

کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول دانبەوەدا دەنێت کە محەمەد سەڵاح  ئاستی وەک پێویست نییە.

وەرزی رابردوو محەمەد سەڵاح  توانی ٤٠ گۆڵ لە گشت خولەکان تۆمار بکات بەڵام لەم وەرزە لە ٢٠ یاریدا تەنها ٩ گۆڵی تۆمار کردووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، کلۆپ لەبارەی ئاستی سەڵاح رایگەیاند:

“هیچ شتێک گەرەنتی ئاستێکی باش ناکات، ئەو دەیتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکات چونکە چانسێکی زۆری هەبووە، بەڵام من نامەوێ هیچی تر لەو بارەیەوە بڵێم”

“خەڵک خۆیان بڕیار و بۆچوونی جۆیان هەر دەڵێن،  ئەمەش ژیانێکی ئازادانەیە”

  

لیڤەرپوول پلەی دووەمی لە خولی ئینگلیزی هەیە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا