پاریس سان جێرمان ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لەسەر فرۆشتنی نێیمار و مباپی دەرکرد

0

 

دوای ئەوەی لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە پاریس سان جیرمان بۆ ڕزگار بوون لە سزاکانی (یۆفا) یەکێک لە نێوان نێیمار و مباپی هەردوو ئەستێرەی یانەکەی دەفرۆشێت، ئەمڕۆ یانەکە بە فەرمی بڕیاری خۆی لەم بارەیەوە دەرکرد.

لەم بارەیەوە پاریس سان جێرمان لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی پاریس بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی نێیمار و مباپی ناکاتەوە، بەڵکو هەوڵ دەدات لە رێگەی بژاردە و چارەسەری دیکە کێشەکەی لەگەڵ یوفا سەبارەت بە پێشێلکردنی (یاساکانی پارەی خاوێن) یەکلایی بکاتەوە.

ئەو ڕاگەیانراوەی یانە گەورەکەی پاریس وەلامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ رۆژنامەی (لیکیب)ی فەرنسی کە پێشتر بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس هەموو ڕێگاچارەکان تاوتوێ دەکات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ سزایەکی یوفا نەبێتەوە، هەتا ئەگەر ناچار بێت لە نێوان مباپی یان نێیمار یەکیان بفرۆشێت”.

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر لە بە شکاندنی گرێبەستەکەی لە 2017 بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس کردوە، لە کاتێکدا مباپی بە بری 180 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی پەیوەندی بە یانە پاریسییەکە کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.