” من موسلمانم و رۆژانەش پێنج فەرزەکانم جێ بە جێ دەکەم ”

Mane - Salah

Mane – Salah

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەرە موسلمانەکەی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەڕا دوپاتی دەکاتەوە کە بە شانازیەوە موسلمانە و رۆژانەش پێنجار فەرزەکانی ئایینی ئیسلام جێبەجێ دەکات.

هێرشبەرە موسلمانەکەی رێدز سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆکەی کە لە مزگەوتێکی شاری لیڤەرپول خەریکی پاککردنەوەی توالێتەکەی بوو دەڵێت ” وەک هەمیشە رۆژێک سەردانی مزگەوتم کرد، لەوێ هاورێیەکی سەنیگالیم بینی و داوام لێکرد پێکەوە بچین چایەک بخۆینەوە، بەڵام ئەو گووتی ناتوانێت لەگەڵی بێت، چونکە سەرقالە و پێویستە توالێتەکانی مزگەوتەکە خاوێن بکاتەوە، لەو کاتە منیش بریارمدا لەگەڵی ئەو کارە بکەم و کاتێک کە دەستمان کرد بە خاوێن کردنەوەی توالێتەکان، کەسێک مۆبایلەکەی دەرهێناو و گرتەکەی تۆمار کرد، منیش داوام لێکرد کە ئەم دیمەنە بلاونەکاتەو و ئەویش بەڵێندا کە ئەو کارە نەکات، بەڵام رۆژی دواتر بینیمان کە چۆن لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی دایەوە ”.

سادیۆ مانێ سەنیگالی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، ئەو پەشیمان نیە لەو کارەی کە کردوویەتی و بەردەوامیش دەبێت، بەڵام پێ خۆش نەبووە ئەو دیمەنانە بلاو بکرێنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر