سەڵاح بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ناسناوەکان

Mohamed Selah

Mohamed Selah

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەڕا ناسناوی باشترین مانگی رابردووی یانەکەی بەدەستهێنا.

سەڵاح مانگی ئۆکتۆبەر توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و لە یاری بەرامبەر هادەرسفیلد تاون گۆڵێکی کرد و لە یاری بەرامبەر سێرڤێنا زڤێزدا لە چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵ و پاشان لە یاری بەرامبەر کاردیف سیتیش گۆڵێک و دوو پاسی گۆڵی تۆمار کرد.

گۆڵکارە میسریەکە لە راپرسیەکەی هاندەرانی یانەکەی توانی پێش شاکیری دووەم و ڤاینالدۆمی سێیەم بکەوێت و ناسناوەکە بەدەست بێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر