فەرمی: سادیۆ مانێ گرێبەستەکەی درێژ کردەوە

Sadio Mane

Sadio Mane

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەڕا گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2023 لەگەڵ یانەکەی درێژ کردەوە.

ماڵپەری فەرمی رێدز بڵاویکردەوە کە دوای ماوەیەک گفتوگۆ کردن، بەرپرسانی یانەکەیان توانیان هێرشبەرەکەیان لەسەر درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بکەن و ئەم یاریزانە تاوەکو پێنج وەرزی دیکەش لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێت.

مانێ لە ساڵی 2016 لە ریزەکانی یانەی ساوسامبتن بە بری 40 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە لیڤەرپول و لەم ماوەیەشدا 89 یاری بۆ یانەکەی کردووە و 40 گۆڵیشی کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر