ڕۆژنامەکانی ئیتالیا باسی دوورخستنەوەی ڕۆناڵدۆ لە بردنەوەی بالۆن دۆر دەکەن

یاریگا

زۆربەی ڕۆژنامە ئیتالییەکانی ئەمڕۆ تیشکیان خستوەتە بۆچوونەکانی لیژنەی دادوەرانی تایبەت بە بالۆن دۆر کە تێیدا دەردەکەوێت کە ئەگەرەکانی بردنەوەی ڕۆناڵدۆ بەتەواوی لاواز کراوە.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیللۆ سپۆرت) بە ناویشانێکی گەورە نووسیویەتی ” تۆپی ئاڵتوونی شەقێکی توندە لە دەم و چاوی ڕۆناڵدۆ، کاسێتێکی ڤیدیۆیی دەریدەخات کە بڕیارەکانی لیژنەی دادوەرانی بالۆن دۆر ڤاران و مۆدڕیچ و مباپیان لەسەر ستەیجی بردنەوە داناوە و ڕۆنالدۆیان دوور خستوەتەوە، لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە ڕۆناڵدۆ باجی ئەوە دەدات کە ڕیال مەدریدی جێهێشت، لە هەمان کاتدا مێسیش لە کێبڕکێکە چووتە دەرەوە”.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت) لە لایەن خۆیەوە نووسیویەتی “ڤاران کێیە، باوەڕپێنەکراوە ڕۆناڵدۆ لە دەرەوەی ڕکابەری تۆپی ئاڵتوونی بێت”، لیژنەی تایبەت لە بالۆن دۆری ئەمجارە ڤارانی بەرگریکاری ڕیال مەدرید و مباپی و مۆدڕیچ هەڵدەبژێرن”، هەروەها ئاماژەی کردوە کە گریزمانیش دوور دەخرێتەوە و لەوانەشە تووڕە بوونی ڕۆناڵدۆ بۆ بەرژەوەندی یۆڤێنتۆس سوودی هەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر