تیم کاهیل بە فرمێسکەوە وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا

یاریگا- هەڵبژاردەی ئوستراڵیا ماڵئاوایی لە باشترین یاریزانی مێژووی وڵاتەکەی کرد پاش ئەوەی تیم کاهیل وازهێنانی یەکجارەکەی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.
ناوبراو لە کۆتا ١٠ خولەکی یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر لوبنان بەشداریکرد و دوای یارییەکە سوپاسی خێزانەکەی و هاوتیم و راهێنەر و هاندەرانی کرد. وتیشی هەمیشە پڕبەدڵ یاری کردووە کاتێک درێسی وڵاتەکەی پۆشیووە.
کاتێک هاندەران داوایان دەکرد بێمە نێو یاریگا نەمتوانی خۆم بگرم و گریام ئەوەش یەکەمجارمە لەنێو یاریگا فرمێسک بڕێژم.
کاهیلی ٣٨ ساڵ سەرەڕای ئەوەی هەمیشە هێرشبەر نەبووە بەڵام خاوەنی ٥٠ گۆڵە بۆ ئوستراڵیا لە ١٠٨ یاریدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا