ئیکاردی و دیبالا یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتیان تۆمارکرد

یاریگا-لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری کاتی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ستایشی ماورۆ ئیکاردی و پاولۆ دیبالا دەکات پاش ئەوەی هەردووکیان یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆیان لەگەڵ تانگۆ تۆمارکرد.
لە درێژەی یارییە دۆستانەکاندا ئەرژەنتین بە دوو گۆڵی دوو ئەستێرەکەی خولی ئیتاڵی لە مەکسیکی بردەوە. سکالۆنی لەوبارەیەوە وتی “دەبێت دڵمان خۆش بێت چونکە دوو یاریزانی گرنگ گرێ کوێرەکەیان کردەوە”.
“قورس بوو بۆ ئێمە یارییە چونکە گۆڕانکاری زۆرمان ئەنجامدا، ئەوەی گرنگە ئەوەیە تەواوی یاریزانەکان بەشداریان کرد”.

گۆڵەکەی دیبالا دوای ١٨ یاری دێت لەگەڵ ئەرژەنتین، ئیکاردیش پێشتر تەنیا هەشت یاری بۆ وڵاتەکەی ئەنجامداوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا