گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسا مەحاڵ نییە

پیپ سێگورا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، رایگەیاند،  ئەگەر دەرفەتێکی گونجاو بێتە پێش ئەوا نەیمار دەتوانێت بێتەوە یانەی بەرشەلۆنە

نەیمار لە یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریسان جێرمان و ئەو بەڕێوبەرەی بەرشەلۆنەش پێیوایە:

“هەر یاریزانێک کە دەچێتە بازاڕی گواستنەوەدا ئەگەر پێویست بکات ئێمە دەیگوازینەوە”

“ئەمڕۆ نەیمار لە بازاڕی گواستنەوەدا نییە، ئەگەر رۆژێک ئەو ئەگەرە هاتە پێشەوە. کەس بڕوا دەکات بارسا بیر لەوە نەکاتەوە”

“بارسا بیر لە بژاردەکان دەکاتەوە گەر پێویست بکات و لە تواناماندا هەبێت، ئەوا دەیکەین”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا