بە وێنە ..ئەشڕەف حەکیمی بە ئاشکراکردنی خۆشەویستە تازەکەی هەرا دەنێتەوە

یاریگا

ئەشڕەف حەکیمی بەرگریکاری لاوی بڕوسیا دۆڕتمۆند، دوای ئاشکرا کردنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەرێکی ئیسپانی هەرایەکی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نایەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا وئیسپانیا حەکیمی بە فەرمی (هیبە عبوب) کچە ئەکتەری ئیسپانی کە بەڕەگەز عەرەبە و خەڵکی لیبیایە وەک خۆشەویستی خۆی ڕاگەیاندوە، دوای ئەوەی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی لە ئینتێستاگرامی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تییدا خۆشەویستی خۆی ئاشکراکردوە، ئەوەش هەرایەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوەتەوە، لەبەر ئەوەی کچەکە بە 12 ساڵ لە حەکیمی گەورەترە، هەروەها پێشتریش بۆ ماوەی دووساڵ خۆشەویستی (جۆردی ئەلبا)ی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بووە.

ئەشرەف حەکیمی کە بە شێوەی خواستن لە رێال مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی بڕۆسیا دۆرتمۆند کردووە، لەم وەرزە ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە پێشکەش دەکات، ئەوەش وایکردوە ڕیال مەدرید بیر لەگەڕاندنەوەی یاریزانەکە بۆ بێرنابیۆ بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر