تۆمارکردنی کۆمەڵێک ڕیکۆردی گرنگ لەگەڵ یۆڤێنتۆس چاوەڕێی ڕۆناڵدۆ دەکات

یاریگا

دوای چەندین ساڵ لە سەرکەوانی یەک بەدوای یەک بەدەستهێنانی ژمارەیەک نازناوی گرنگ، هەوادارانی تۆپی پێ دەپرسن ئایا ئەستێرە پورتوگالییەکە دەتوانێت لەگەڵ یۆڤێنتۆس لەیەکەمین وەرزیدا چەند ڕێکۆردێکی تازە تۆمار بکات.

ماڵپەڕی (سکای نیوز) لە بابەتێکی تایبەتدا ئاماژەی کردوە کە ڕۆناڵدۆ لە 12 یاری سێریا A توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بکات و 5 گۆڵیش دروست بکات، بەمەش گەر بتوانێت تا کۆتایی وەرز لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت یان باشتر بێت ئەوا دەتوانێت باشترین ڕیکۆردی مێژوویی گۆڵکارانی یۆڤی بشکێنێت کە بە ناوی (فرانس هیرش)ە کاتێک لە ساڵی 1928 واتە بەر لە 90 ساڵ پێش ئێستا توانی 35 گۆڵ بۆ یانەکە تۆمار بکات.

جگە لەوەش ڕۆناڵدۆ دەتوانێت ڕیکۆردی رۆزێتی بشکێنێت کە لە وەرزی 1928-1929 توانی 36 گۆڵ تۆمار بکات، ئەو ژمارەیە لە هەمان کاتدا لە لایەن هیگوایین لەگەڵ ناپۆلی لە وەرزی 2015-2016 هاوتا کرایەوە، جگە لەوەش ئەگەر ڕۆنالدۆ توانی نازناوی گۆڵکاری خولی ئیتالی بەدەست بهێنێت ئەوا دەبێتە یەکەمین یاریزان بتوانێت لە خولەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئیتالی نازناوی گۆڵکار دەستەبەر بکات.

لەکۆتاییدا ئەگەر ڕۆنالدۆ بتوانێت لەگەڵ یۆڤێنتۆس چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت ئەوا دەبێتە یەکەمین یاریزان بەدرێژایی مێژوو کە بتوانێت چامپیۆنزلیگ لەگەڵ 3 یانەی جیاواز دەستەبەر بکات، لەبەر ئەوەی پێشتر ئەو جامەی لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد و ڕیال مەدرید بەرزکردوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر