بارسێلۆنا دەستبەرداری یاریزانێکی دەبێت


یاریگا

بەهۆی پێکانە زۆرەکانی یانەی بارسێلۆنا بەنیازە لە ماوەی داهاتوودا دەستبەرداری یاریزانێکی هێڵی بەرگری ببێت و گرێبەستەکەشی تازە نەکاتەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە تۆماس ڤیرمایلین، بەرگریکاری یانەکە لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزە و تەواوبوونی گرێبەستەکەی یانەکە جێدەهێڵێت لەبەر ئەوەی کارگێری بارسا بەهۆی زۆری پێکانەکانی لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی پەشیمان بوونەتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە خولی پرێمەرلیگ وێستگەی داهاتووی یاریزانەکە دەبێت، زیاتریش هەردوو یانەی واتفۆرد و ساوسهامبتۆن نزیکترین دوو یانەن کە یاریزانەکە ڕوویان تێبکات.

ڤێرمایلین لەم وەرزەدا لە کۆی 18 یاری بارسێلۆنا تەنها لە 3 یاری بەشداری کردوە، زۆربەی ئەو یارییانەی بەشداری نەکردوە بەهۆکاری پێکان یان بڕیارێکی هونەری بووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر