ئێمباپی: هیوادارم یاریزانێکی فەڕەنسی باڵۆن دۆر بباتەوە

یاریگا-کایلیان ئێمباپێ هیوا دەخوازێت باڵۆن دۆر بۆ یاریزانێکی فەڕەنسی بێت پاش ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا درایە لوکا مۆدریچ.

ئەنتوان گریزمان و رافایل ڤاران و ئێمباپێ لە پاڵێوراوەکاندان و ناوبراو لەوبارەیەوە وتی “ناتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کێ دەیباتەوە چونکە یاریزانی زۆری تێدایە ئاستیان لە یەکەوە نزیکە، بەڵام هیوادارم یاریزانێکی فەڕەنسی بێت وەکو پاداشتی بردنەوەی جامی جیهانی”.

رۆناڵدۆ و مێسی و مۆدریچ لە دیارترین کاندیدەکان بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا