لۆف: هەڵەی مولەر و هەمێڵز نیە

یاریگا-خواکیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە خراپی ئاستی تیمەکەی بداتە پاڵ یاریزانە بەتەمەنەکانی بایەرن میونشن و بەرگرییان لێدەکات.

ئەڵمانیا لە ئاستێکی ناجێگیردایە و شەوی رابردووش لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپادا دابەزی بۆ ئاستی دووهەم. لۆف سەبارەت بەو فشارانەی لەسەر یاریزانە بەتەمەنەکان هەن وتی “مولەر و هەمێڵز ووزەی پێویست دەهێننە نێو تیمەکە کە یاریزانە گەنجەکان سوودی لێوەردەگرن، بەتایبەت تۆماس شایستەی رێزێکی زۆرە”.

مولەر یاری ژمارە ١٠٠ بە درێسی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات ئەگەر ئەمشەو بەرامبەر هۆڵەندا یاری بکات لە کۆتا یاری خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

جگە لە ئەڵمانیا، یانەی بایەرن میونشنی ئەو وڵاتەش روبەرووی هەمان رەخنە بووەتەوە و ناجێگیری ئاستی بۆ دابەزینی ئاستی یاریزانە دێرینەکانی دەگەڕێننەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا