گریزمان: لەبەر مێسی نەچوومە بارسێلۆنا !

یاریگا-ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی  ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ یەکەمجار هۆکاری رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی بارسێلۆنای راگەیاند.

گریزمان نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا بەڵام لە کۆتاییدا ناوبراو مانەوەی هەڵبژارد. ئەمڕۆش هۆکارەکەی راگەیاند و وتی “رەتکردنەوەی بارسێلۆنا زۆر زەحمەت بوو، دەتبینی بارسا پەیوەندی دەکەم، نامە دەنێرن و تۆیان دەوێت. من لە ئەتڵەتیکۆ یاریزانێکی گرنگم و پڕۆژەی یانەکە لە دەوری من بنیاتنراوە بەڵام ئەوەی کە لە بارسا ببمە ئەفسەری  مێسی رۆڵی خۆی هەبوو لە بڕیارەکەم کە پەیوەندیان پێوە نەکەم”.

ئەتڵەتیکۆ لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و بارسێلۆناش بە تەواوی سەرکەوتونەبووە لە پڕکردنەوەی ئەو شوێنەی بۆ گریزمان دانرابوو. سەرەڕای کڕینی کۆتینیۆ و دێمبێلێ و ماڵکۆم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا