مێسی چوار ئەستێرە بۆ کارگێڕی بارسێلۆنا دیاری دەکات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕایگەیاند کە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی بارسێلۆناناوی چوار یاریزانی بەکارگێڕی یانەکەی داوە بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکرێت تا ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە تۆکمەتر بکرێت.

ڕۆژنامەی (دۆن بالۆن)ی ئیسپانی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە مێسی داوای کردوە لە محەمەد سەلاح و ئیدین هازارد یەکێک بکڕن، هەروەها بۆ هێلی بەرگری (جێبریل سیدی بێ)ی یاریزانی مۆناکۆ و (دی لیخت)ی بەرگریکاری ئەیاکسی هۆڵەندی هەڵبژاردوە، هەروەها بیاتیچ-ی هێرشبەری یانەی جەنەوای وەک هیرشبەر دەستنیشانکردوە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە مێسی لای ڕوونە کە ئەگەر چەند گرێبەستێکی تازە بۆ پڕکردنەوەی کەم و کوڕییەکانی یانەکە ئەنجام نەدرێت ئەوا بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیەکان زۆر قورس دەبن، بە تایبەتی دوای ئەوەی یانەکە چەندین خاڵی ئاسانی لە لیگای ئیسپانیا لەکیسدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر