عێراق بۆجامی ئاسیا لە تواناکانی هێرشبەرێکی سەرەکی بێبەش دەبێت

یاریگا

بەر لە یارییەکانی جامی ئاسیا کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2019 لە ئیماڕات بەڕێوە بچێت، هەڵبژاردەی عێراق بەپێکانی ئەستێرەیەکی سەرەکی هێڵی هێرشبردنی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.

لەم بارەیەوە (جێستن مێرام) ئەستێرەی یانەی (کۆلۆمبس کڕۆ)ی ئەمەریکی لە پەیجی خۆی لە ئینێستاگرام بڵاویکردوەتەوە کە پێکانەکەی سەختە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت بەمەش ناتوانێت لە یارییەکانی جامی ئاسیای 2019 لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری بکات، هەروەها ئاماژەی کردوە کە ئەو هەمیشە هەر پاڵپشتی هەڵبژاردەکە دەکات و خوازیارە ئەنجامی باشی هەبێت.

جێستن مێرام، تەمەنی 30 ساڵ دەبێت و وەک یاریزانێکی پیشەگەر لە یانەی کۆڵۆمبس کرۆی ئەمەریکی یاری دەکات و یەکێکە لە هێرشەبەرە ناسراوەکانی خولی ئەمەریکی بەپ ێکانی ئەو ئەستێرەیەش هەڵبژاردەی عێراق گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر