پێنج ئەستێرە ڕکابەری لەسەر نازناوی باشترین یاریزانی ئەفریقیا دەکەن

 


یاریگا

وا دیارە ئەرکی محەمەد سەلاح لە بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقیا ئەمساڵ ئاسان نابێت، بەگوێرەی میدیاکان 4 ئەستێرەی ئەفریقی دیکەی یانەکانی ئەوروپا بە توندی ڕکابەری ئەستێرەی ڕێدز دەکەن.

لەم بارەیەوە سەلاح کە دیارترین ئەستێرەی لیڤەرپولە لە لایەن سادیۆ مانی هاوڕێی لە یانەی لیڤەرپول و ئەستێرەی هەڵبژاردەی مالی بە توندی ڕکابەری دەکرێت، جگە لەویش کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی یەکێکە لە ڕکابەرەکان بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات، هەروەها یاریزانی مەغریبی مەهدی بن عەتیە بەرگریکاری یۆڤێنتۆس چوارەم ناوە لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی ئەفریقیا لە 2018 دا، هەروەها تۆماس بارتی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید ناوەڕاستکاری وەک پێنجەمین ڕکابەر لەسەر خەڵاتەکە دەردەکەوێت.

ئاشکرایە کە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقیا لە لایەن ئێزگەی bbc بەریتانی سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە لە 14 مانگی داهاتوو براوەی خەڵاتەکە ڕابگەیەنرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر