ڤیدیۆی گۆڵه‌كان: فیۆرێنتینا 0-3 یۆڤێنتۆس

0

یۆڤێنتۆس سێزده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه‌ و به‌ سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ فیۆرێنتینای برده‌وه‌.

له‌ گه‌ڕی چوارده‌می سێریا ئه‌ی، فیۆرێنتینا میوانداریی یۆڤێنتۆسی كرد و یۆڤی به‌ سێ گۆڵی خاوێن سێ خاڵی به‌ده‌ستهێنا، رۆدریگۆ بێنتانكۆر و جۆرجیۆ كیلینی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵه‌كانیان كرد، كه‌ گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ به‌ لێدانی سزابوو، ده‌یه‌مین گۆڵی بوو له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی و پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گرت.

یۆڤێنتۆس به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی له‌ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی بووه‌ خاوه‌نی 40 خاڵ و یازده‌ خاڵ له‌ ركابه‌ره‌كانی دووركه‌وته‌وه‌.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.