پێکان بەرۆکی خدێرا بەرنادات

سامی خدێرا لە کاتی راهێنانکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، ئەڵمانیا، دووچاری پێکانی ئەژنۆ بووە.

خدێرا ئەمە دووەم پێکانییەتی لەسەر یەک، لە مانگی نۆوە بەشداری یەک یاری یۆڤانتۆسی کردووە و لە یارییەکەی بەرامبەر بە مانجستەر یونایتد رۆڵی پێدرا.

ئەو یاریزانە ئەڵمانییە لە یارییەکەی بەرامبەر بە سپال لەگەڵ یانەکەی بەشدار نابێت و ئەگەری هەیە بۆ یاری دوای ئەوەش هەر بەشدار نەبێت.

یۆڤی بە شەش خاڵ ریزبەندی یەکەمی خولی ئیتاڵی گرتووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا