دیبالا دڵخۆشە بە ئاستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەکسیک بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، دیبالا دڵخۆشە بە رۆحیەتی نوێی هەڵبژاردەکەی.

لە دوای ئەو یارییە دۆستانەیە، دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆس بە رۆژنامەنووسانی گوت:

“ئێمە کارەکانمان بە باشی دەکەین”

“من لە یارییەکانی دیکەشەدا گوتومە، ئەم گروپە زۆر باشە، ئێمە دەتوانین ئەوە بکەین کە راهێنەر دەیەوێت”

“کەشوهەوایەکی باش هەیە و دەتوانن لە ئەنجامەکان بزانن کە ئێمە چیمان بەدەستهێناوە”

دیبالا ٧٢ خولەک لەو یارییە دۆستانە یاریکرد، بەڵام هەڵبژاردەکەی بە گۆڵێکی رامیرۆ و گۆڵێکی هەڵەی ئیساک بریزوێلا سەرکەوت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا