بە ڤیدیۆ..زوومی کامێراکان قسەکانی مێسی و پۆگبا لە دوبەی ئاشکرا دەکەن

یاریگا

لە یەکێک لە ڕێستورانتە ناودارەکانی دوبەی لیۆنێل مێسی و پۆل پۆگبای هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێ دەبینرێن و زوومی کامێراکانیش چەند قسەیەکی نێوان دوو ئەستێرەکە ئاشکرا دەکەن.

لەم بارەیەوە، سکای نیوز بڵاویکردوەتەوە کە لەکاتی بەسەر بردنی پشووەکەیان بە ڕێکەوت مێسی و پۆگبا لە ڕێستورانتێک بینران و دواتریش گفتوگۆیەکی گەرمیان بەیەکەوە لەسەر بابەتێک کرد، بەگوێرەی سەرچاوەکە زوومی کامێراکان دیدارەکەی ڕیکۆرد کردوە و دەرکەوتوە کە قسەکان سەبارەت بە یارییەکەی مۆندیال نێوان ئارجەنیتن و فەرەنسا بوو، کاتێک هاندەرانی فەرنسا گۆرانییەکیان لەسەر نگۆلۆ کانتی دەگوت بەناوی( کانتی مێسی ڕاگرت) لەم بارەیەوە وەک لە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت پۆگبا باسی گۆرانییەکە و هۆکارەکەی بۆ مێسی دەکات ئەویش دۆخەکەی بەدڵ نییە و دەڵێت ڕاست نیە شتی وا نەبووە”.

ئاشکرایە کە مێسی لەگەڵ خانەوادەکەی لە دوبەی پشووی خۆی بەسەر دەبات لە هەمان کاتیشدا پۆبل پۆگبا بەهۆی سووکە پێکانێک لە هەڵبژاردەی فەرنسا دوور کەوتوەتەوە لە دوبەی پشووێکی کورت وەردەگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر