نەیمار بڕوای بە تواناکانی ئیمری هەیە

نەیمار دا سیلڤا بڕوای وایە کە ئونەی ئیمری دەتوانێت سەرکەوتن بۆ یانەی ئەرسناڵ بەدەستبهێنێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەو ئیمری ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئەرسناڵی گرتۆتە ئەستۆ و پێشتریش راهێنەری یانەی پاریسان جێرمان بوو.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، نەیمار لەبارەی راهێنەرە کۆنەکەی، ئیمری، گوتی:

“ئێستا ئەرسناڵ ئاستێکی زۆر باشی هەیە و هەموانیش دەزانن کە ئیمری راهێنەرێکی گەورەیە”

“من زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ ئەو کارم کردووە، ئەو زۆر خۆی ماندوو دەکات و بەراستی دەیەوێت لەبارەی تۆپی پێ فێرت بکات”

“ئەو ئەنجامێکی باش بۆ ئەرسناڵ بەدەست دەهێنێت”

ئەرسناڵ سێ یارییە بەرامبەر دەبێت و هەشت خاڵ لە مانجستەر سیتی یەکەمەوە دوورە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا