دیشامپ هۆشداری دەداتە دێمبلێ

 دیشامپی راهێنەری فەرەنسا هۆشداری داوەتە عوسمان دێمبلێ کە رەفتارەکانی لەگەڵ بارسا چاک کات گەر دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسا.

ئەو یاریزانە ٢١ ساڵە بەشێک نەبوو لە پێکهاتەی بارسا کاتێک بەرامبەر بە یانەی ریال بیتس شکستی هێنا.

ئەو یاریزانە رۆژی پێجشەممە بە بارسای وتوە کە نایەوێت بچێتە راهێنانەکان چونکە هەست بە باشی ناکات، جیا لەوەش چەند جارێک یاساکانی شکاندووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دیشامپ لەو باریەوە رایگەیاند:

“من لەگەڵ ستافی بەرسا قسەم نەکردووە چونکە نامەوێت دەستێوەردان بکەم لە کاروباری ناوخۆی ئەو یانەیە”

“عوسمان ماوەیەک لەگەڵم بووە، ئەو هەمیشە دوا دەکەوێت وە کاتێک بەرگری لە خۆی دەکات دەڵێت، من بە تەنها وا ناکەم”

“ئەو لە بارسا بێت یان هەر یانە و هەڵبژاردەیەک دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت”

“دەبێت رێگری لەوە بکات ببێتە کەسێکی نەرێنی”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا