ریبێری زللەی لە رۆژنامەنووسێک داوە

یانەی بایەرن میونخ هێرشی فرانک ریبێری بۆ سەر رۆژنامەنووسێکی بێن سپورت پشت راستدەکاتەوە.

لە یارییەکەی نێوان بایەرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند کە تیایدا میونخ شکستی هێنا و جیاوزی خاڵەکانی لەگەڵ دۆرتمۆندی یەکەم بۆ حەوت خاڵ زیادیکرد، رییری هێرشیکردۆتە سەر رۆژنامەنووسێک بە ناوی پاتریک گویلۆ.

هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو رۆژنامەنووسە هۆکاری تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە بایەرن میونخ بۆ هەڵەی رێبێری گەڕاندۆتەوە ئەویش هێرشیکردۆتە سەری، پاڵی پێوە ناوە و زلەیەکی لێداوە.

لە ئێستا میونخ لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسە لە گفتوگۆدان تاکو کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

بایەرن میونخ ئەم وەرزە بارودۆخی باشنییە و بەکۆکردنەوەی ٢٠ خاڵ لە پلەی پێنجەمە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا