گاتوسۆ باسی هۆکاری توڕەبوونەکەی هیگواین دەکات

یاریگا-جینارۆ گاتوسۆ راهێنەری میلان بەرگری لە گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری یانەکەت دەکات پاش ئەوەی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەرامبەر یانەکەی پێشووی.

گاتوسۆ دوای یارییەکە وتی”ئەو هەست بە فشارێکی زۆر دەکات لەبەر ئەوەی بەرپرسیاریەتی سەرکەوتنی یانەکەی خستووەتە سەر شانی خۆی بەڵام دەبێت ئارام بێت و داوای لێبوردنیش بکات”.

گۆڵکارە بە ئەزموونە ئەرژەنتینییەکە لە نیوەی یەکەم لێدانێکی سزای لەدەستدا و دواتریش لە نیوەی دووهەم کرایە دەرەوە، لەو یارییەی یوڤێنتۆس بە ئەنجامی ٢-٠ شکستی بە رۆسۆنێری هێنا. ناوبراو لەم وەرزەدا خاوەنی حەوت گۆڵە لە ١٣ یاریدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا