بوتراگینۆ: مەدرید زۆر دڵخۆشە لەگەڵ سۆلاری

یاریگا-ئیمیلیۆ بوتراگینۆ بەڕێوبەری یانەی ریاڵ مەدرید  دڵخۆشی و رەزامەندی یانەکەی خۆی نیشاندا لەگەڵ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەردا.

سۆلاری بەشێوەیەکی کاتی بۆ چەند یارییەک جێگەی جولیان لوپیتیگی گرتەوە بەڵام ئاستە بەرزەکەی مەدرید لەگەڵ ئەو راهێنەرە لاوەدا بووتە هۆی ئەوەی یانەکە بیر لە گرێبەستێکی درێژخایەن بکاتەوە لەگەڵیدا.

ئیمیلیۆ بۆ موڤیستار وتی “راستییەکە ئەوەیە ئێمە زۆر دڵخۆشین لەگەڵ سۆلاری، ئەو لە کاتێکی زۆر تایبەتدا هات کەچی ئەنجامەکانی زۆر باشن”.

سەبارەت بە یارییەکەی سێلتا وتی” تووشی کێشەی پێکانی قورس بووین لەو یارییەدا بەڵام بە کەسایەتی و ئەزموونی خۆمان توانیمان سەربکەوین”.

لەگەڵ مەدرید لە پلەی شەشەمی لالیگایە بەڵام  بردنەوەکەیان جیاوازییەکەی کەمکردەوە بۆ تەنها چوار خاڵ لەگەڵ پێشەنگی خولەکە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا