دانی ئەلڤێز دەیەوێت لە پریمەرلیگ یاری بکات

یاریگا-دانیێل ئەلڤێز بەرگریکاری بە ئەزموونی پاریس سان جێرمان دەیەوێت رووبکاتە پریمەرلیگ.

ئەلڤێز لە خولەکانی ئیسپانی و ئیتاڵی و فەڕەنسیدا یاریکردووە و یەکێکە لە یاریزانە پڕدەستکەوتەکانی تۆپی پێ، بەڵام ناوبراو چاوی لە زیاترە و بۆ تەلەگراف وتی”ئەوەی کە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم پێش ئەوەی لە خولی ئینگلیزی یاری بکەم مەحاڵەو  بەدڵنیاییەوە باشترین خولی جیهانە، یەکەم لەبەر ئەو رێزەی لەلایەن هاندەرانەوە لە یاریزان دەگیرێت و هەروەها لە شێوازی هاندان و جۆش و خرۆشیان بۆ یارییەکان”.

ئەلڤێزی ٣٥ ساڵ لە مانگی پێنج دا قاچی شکاو بەو هۆیەوە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە یاریگاکان بەڵام نزیکە لە بەدەستهێنانەوەی توانا جەستەییەکان و پەیوەندیکردنەوە بە تیمی یەکەمی پاریس سان جێرمان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا