مێژوو دەڵێت ئەم وەرزەش ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

Solari

Solari

یاریگا
سانتیاگۆ سۆلاری، راهێنەری کاتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باشترین ریکۆردی لە 116 ساڵەی رابردووی یانەکەی تۆمار کردووە.

راهێنەری ئارجانتینی دوای دەست نیشانکردنی وەکو راهێنەری کاتی شایانەکان، توانیویەتی 4 بردنەوەی لەسەریەک بەدەست بێنێت و لەم چوار یارییەدا یانەکەی 14 گۆڵی کردووە و تەنها 2 گۆڵیشیان لێکراوە، بۆیە لە 116 ساڵی رابردوو راهێنەر نەبووە بتوانێت ئەم ریکۆردە نایابە تۆمار بکات.

ریال مەدرید لەو 13 ناسناوەی کە لە چامپیۆنزلیگ بەدەستی هێناوە، 7 ناسناو لەلایەن ئەو راهێنەرانەوە بەدەست هاتووە کە سەرەتا وەک راهێنەری کاتی دەست نیشانکراون، بەڵام پاشان بە هۆی ئەنجامە باشەکان لە بوون بە راهێنەری هەمیشەیی، بۆیە مێژوو باس لەوە دەکات کە مێرنگی ئەم وەرزەش چانسی ئەوەی هەیە ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر