مباپی بە بەراوردکردنی بە پێلێ ڕازی نییە

یاریگا

کیلیان مباپی، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دڵخۆشی خۆی دەبڕی بەوەی کە لەگەڵ پیلێی ئەفسانەی تۆپی پێ بەراوردی پێ کراوە و ڕایگەیاند کە هەرگیز ئەو ناتوانێت وەکو پیلێ بێت.

مباپی لەچەند لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (lo 10 sport) گوتی ” من دڵخۆشم بەوەی لەگەڵ ئەفسانەی تۆپی پێ بەرواردم پێ کراوە، بەڵام ئەستەمە بتوانم وەک ئەو بکەم، پێشتر پیلێم بینیوە و دوو ئامۆژگاری کردم و پێی گوتم ” هەست دەکەم تۆ شتێکی جیاوازت هەیە، هەوڵ بدە هەمیشە خۆت بەگەورە نەزانیت و زیاتریش لەسەر کردنت بەم شێویە بەردەوام بە، من دڵنیام تۆ هەر ئەوە دەکەیت”.

لەکۆتایی قسەکانیدا مباپی گوتی ” بەڕای من بەراورد کردن لەگەڵ پیلێ زۆر قورسە، نە من و هیچ یاریزانیکی دیکە ناتوانێ ئەوە بکات کە لە کاتی خۆیدا لە کاروانی وەرزشی کردویەتی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر