هیگواین رووبەرووی یۆڤی دەبێتەوە

گۆنزالۆ هیگواین دوای پێکان، جارێکی دیکە گەڕایەوە راهێنانەکان و بەشێک دەبێت لە پێکهاتەی میلان دژ بە یۆڤانتۆس.

لە یارییەکەی نێوان میلان و ئۆدێنێزی، هیگواین پێکان لە پشتیدا دروستبوو بەڵام ئێستا ئامادەیە لەگەڵ میلان رووبەرووی یۆڤانتۆس ببێتە کە تاکو ئێستاش ناوبراو بەشێکە لەو یانەیە و بەشێوەی خواستن یاری بۆ میلان دەکات.

میلان خاوەنی ٢١ خاڵە و لە پلەی چوارەمدایە لە کاتێکدا یۆڤی بە ٣١ خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە، هەردوو یانە رۆژی یەکشەممە لە گەڕی ١٢ی خولی ئیتاڵی بە یەک دەگەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا