ستێرلینگ گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی درێژکردەوە

رەحیم ستێرلینگ گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی مانجستەر سیتی درێژکردەوە.

ستێرلینگ لە ساڵی ٢٠١٥ لە یانەی لیڤەرپولەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سیتی کرد و  وەرزی رابردوو توانی ١٨ گۆڵ بۆ تۆمار بکات و ١١ گۆڵی دیکەش دروست بکات.

بەگوێرەی گرێبەستەکەی، ستێرلینگ هەفتانە بڕی ٣٠٠ هەزار پاوەند وەردەگرێت ئەمەش دەیکاتە گرانترین یاریزانی بەریتانی لە جیهان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا