بە ڤیدیۆ: مۆرینیۆ لەخۆشی گۆڵەکەی فیلاینی کاردانەوەیەکی شێتانە ئەنجام دەدات

0

لە یارییەکەی دوێنێ شەوی نێوان مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی و یۆنگ بۆیزی سویسڕی کە تێیدا شەیتانە سوورەکان بە گۆڵێکی کوشندەی مەڕوان فیلاینی سەرکەوتنی تۆمار کرد، جۆزێ مۆرینیۆ بە کاردانەوەیەکی شێتانە لەسەر ئەو گۆڵە سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا.

وەک لە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت، مۆرنییۆ دوای گۆڵەکە خۆی بۆ ناگیرێت و کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و لەنزیک هێڵی یاریگا شەقێک لە بۆکسێکی تایبەت بە ئاوی یاریزانان هەڵدەدات و بۆکسەکەی تریش کە دەبەی ئاوی یاریزانانی تێدایە بەرز دەکاتەوە و لەبەر چاوی هاندەران بە توندی بەزەوی دادەدات، ئەو دیمەنەش لە زۆربەی ستۆدیۆکانی شیکردنەوە لە دوای یارییەکان و لە میدیا جیهانییەکان باسی لێوەکرا.

ڤیدیۆیی کاردانەوە شێتانەکەی مۆرینیۆ :

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.