سۆلاری: بیر لە داهاتووم ناکەمەوە

یاریگا-

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری کاتی ریاڵ مەدرید دەڵێت گرنگ نیە بەلایەوە چی روودەدات لە داهاتوودا و سەرنجی لەسەر ئێستایە.

سۆلاری بەشێوەیەکی کاتی ئەو پۆستەی گرتە دەست تاوەکو مەدرید راهێنەرێک لەجێگەی جولیان لوپیتیگی دادەنێت بەڵام ئاستە بەرزەکەی مەدرید لەگەڵ سۆلاری ئەگەری مانەوەی ئەو راهێنەرەی هێناوەتە ئاراوە.

سۆلاری دوای بردنەوە گەورەکەی بەرامبەر ڤیکتۆریا پلزن بەم جۆرە باسی داهاتووی خۆی و یاری نەکردنی کەیلۆر ناڤاسی کرد “ئەوەی دەتوانم بیری لێبکەمەوە تەنها یاری دواترە، داهاتووی من لە ئێستادا جێی باس نیە و گرنگ نیە. یانەکە ئاستی لە باشەوە بەرەو باشتر دەچێت و گرنگترین شتیش بەردەوامیە. خۆشحاڵم بەم بردنەوەیە و هەلی ئەوەمان پێدەدات بەرەو باشتر بڕۆین بۆ داهاتوو”.

سەبارەت بە ناڤاس وتی “زۆر رێزی ئەو دەگرم و یاری نەکردنی بڕیارێکی تەکتیکی بوو وە خۆشی تێدەگات”.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا