مالکۆم نامەیەکی ڤاڵڤێردی دوای یاری ئینتەر میلان ئاشکرا دەکات

 


یاریگا

لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئێزگەیەکی ئیسپانی، مالکۆم ئۆلیڤێرا، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا ناوەڕۆکی نامەیەکی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر ئاشکرا دەکات، کە دوای یاری ئینتەرمیلان بۆی ناردبوو.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە مالکۆم بە ئێزگەی “Tot Costa” ی ئیسپانی ڕاگەیاندوە کە دوای یاری ئینتەرمیلان نەیتوانی قسە لەگەڵ ڤاڵڤێردی بکات، بەڵام راهێنەر نامەیەکی بۆ ناردم تێیدا پێی ڕاگەیاندم کە پێویستە بۆ ئەوەی زیاتر یاری بکەم، کە بایەخی زیاتر بە لایەنی بەرگری کردن بدەم و ئەو خاسیەتە بەهێزتر بکەم، ئەوە بۆچوونی ڕاهێنەرە منیش دەبێت زیاتر ئارام بگرم و چاوەڕێ بکەم، من هەست دەکەم کە شەڕکردنی من لە یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتوو دەبێ، دەربارەی ئاهەنگ گێڕانیش بە گۆڵەکە مالکۆم دەڵێت من دوای گۆلەکە نەگریاوم وەک هەندێک لە میدیاکان ئاماژەیان پێکردوە، بەڵام زۆر پەرۆش بووم و بەجۆش و خڕۆش بووم بۆیە بەو شێوەیە لێکدرایەوە”.

مالکۆم لە درێژەی قسەکانیدا باسی ئاستی ئارسەر و کۆتینیۆی کرد و گوتی ” ئارسەر شوێنی خۆی کردوەتەوە ئەو یاریزانێکی زۆر مەزنە، جموجۆڵەکانی زۆر لە چاڤی دەچێت، کۆتینیۆش بە ڕای من یەکێکە لە باشترین 10 یاریزانی جیهان، بەلام مێسی جیازازە ئەو دەتوانێت لە چەند چرکەیەک ڕێڕەوی یاری و ئەنجامی بگۆڕێت.

لەکۆتاییدا مالۆکم ستایشی هاوڕێیانی کردو گوتی هەموو زۆر پشتگیریم دەکەن و دوام لێدەکەن کە ئارام بگرم و بەردەوام بم، هەروەها کاری زیاتر بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خولەکی زیاتر یاری بکەم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر